Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:13

وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ده‌كات

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی 52 ساڵه‌ی دامه‌زراندنییه‌وه‌.

پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌ په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: بە بۆنەی یادی (52) ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و جێگر و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی دەکەین، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی و زانایانی پایە بەرزی کوردستان دەکەین.

ڕاشیگه‌یاند: یەکێتی زانایان وەک ڕێکخراوێکی ئایینی و نیشتمانی ھەروەھا پێویستییەکی واقیعی، لەسەر دەستی جەنابی (مەلا مستەفای بارزانی) دامەزرا، ئەمەش دەرخەری ئەو راستییەیە کە ئایین پەروەری و نیشتمان پەروەری لە پاڵ خەباتی بەرگری و رزگاری خوازی کوردستاندا ھەمیشە بەیەکەوەبوون و ھەروەھا بەھێزترکردنی رۆڵی زانایانی کوردستانە لەنێو کایەی خەباتی رزگاریخوازی کوردستاندا.

وه‌زیری ئه‌وقاف ئومێدیشی خواست ساڵی داھاتووی کار و پرۆژەکانی یەکێتی زانایان پڕ لە بەخشش و خزمەتی زیاتر بێت بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بە ئاراستەی پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێکەوەژیانی ئایینی بەھێزتر بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.