بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگهیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین ئهمڕۆ سێشهم تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بە چەقۆ هێرشی كردبووە سەر هاووڵاتییەك و برینداری كردبوو.
بهڕێوهبهرایهتییهكه ڕایگهیاند: دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشهم هاووڵاتییەك بە برینداری خۆی گەیاندە بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین و سكاڵای تۆمار كرد كەوا بە چەقۆ هێرشی كراوەتە سەر و بریندار كراوە ، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەست پێ كرد و دوای كەمتر لە كاتژمێرێك توانرا تۆمەتباری هەڵاتوو بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت.
ڕاشیگهیاند: لە كاتی دەستگیركردنی تۆمهتبارهكه، دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بێ تابلۆ كە بە تۆمەتبار بووە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژهی بهوهش دا كه ئێستا تۆمەتبار (د. أ. م. لەدایكبووی 2001) بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 405-31 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە گەڵی بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.