Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:31

له‌ گه‌رمیان به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دوو كه‌س بریندار بوون

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان برینداربوونی دوو كه‌سی له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ شاره‌دێی قۆره‌توو به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕاگه‌یاند.

مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ڕأیگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم لە گوندی ساڵح ئاغا سەر به‌ شاره‌دێی قۆرەتوو، دوو هاووڵاتی لە ڕەگەزی نێر هێنرانە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بریندار بووبوون.

ڕاشیگه‌یاند: بە گوتەی بریندارەکان لەگەڵ هاووڵاتییەکی هەمان گوند بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییه‌وە بە شەڕ هاتوون و کەسی بەرامبەر بە چەک تەقەی لێیان کردووە و لە ئەنجامدا هەردووکیان برینداربوون.

مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەر بۆ بریندارەکان دەکرێت و هه‌روه‌ها بە پێی ماددەی 405 فەقەرە 31 بە بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.