Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:31

وادەی بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێکی قەرزی ئاو کۆتایی دێت

کوردستان TV
100%

وادەی بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێکی قەرزی ئاو ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی 09ـی 2022 کۆتایی هات، هاووڵاتییان هاووڵاتیان لە کۆتایی ڕۆژ تاوەکو درەنگانی شەو بەردەوام سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی پارەی ئاو لەبەرێوەبەراتی ئاویان کرد بۆ سوودمەند بوون لە بڕیارەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لێخۆشبوون بە ڕێژەی 15% لە کرێی ئاو.

 سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: تاوەکو نریکەی کاتژمێر 08:00ـی شەو مامەڵەیی داشکاندنی 15%ـی قەرزەکانی هاووڵاتییانمان ڕایی کرد.

ڕاشیگەیاند: بەشی وەرگرتنەوەی قەرزەکانی هاووڵاتییان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بەهۆی نزیکبوونەوە لە کۆتایی وادەی داشکاندنی 15%ـی قەرزەکان چەند ڕۆژێکە تاوەکو نزیکەی کاتژمێر 08:00ـی شەو، فەرمانبەرانی بەشی وەرگرتنەوەی قەرزەکان بەردەوامبوون لە ڕاییکردنی مامەڵەکان.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمڕۆ سێشەممە کە دوایین ڕۆژی وادەی داشکاندنی 15%ـی وەرگرتنەوەی قەرزەکانە تاوەکو نزیکەی کاتژمێر 08:00ـی شەو مامەڵەیی هاووڵاتییان ڕایی کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.