Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:18

کەسێک دەستگیر کرا کە لە لایڤی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسەی ناشرینی کردووە

کوردستان TV
100%

پۆلیسی دهۆک ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی 09ـی 2022 کەسێکی لەسەر ناوزڕاندن و گوتەی ناشرین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند: لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی و بە بڕیاری دادگەی لێکۆڵینەوە بەناوی (م. م.ئـ) لەلایەن پۆلیسی دهۆک دەستگیر کرا.

ڕاشیگەیاند: تۆمەتبار لەسەر تاوانی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێری پەیوەندیکردن (ناڤزڕاندن و گوتەی ناشرین لەدژی خەڵک) و ئێستاش بە کەفالەت ئازاد کراوە تاوەکو ڕۆژی دادگەییکردنی.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی خستەڕوو کە تاوانەکەی لە لایڤێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەنجام داوە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە لێکۆڵینەوەکان دەستی پێ کردووە و بەپێی بەندی 2 یاسای ژمارە 6ـی خراپبەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیکردن ئەنجام دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.