بەپێی بانگهێشتنامەیەکی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایەق کە ئاراستەی ئەندامانی پەرلەمانی کردووە، بڕیارە ئه‌مڕۆ چوارشەممە دانیشتنی ژمارە دووی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی چوارەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئه‌مڕۆ چوارشەممەی داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: به‌پێی حوكمی ماده‌ی (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له ماده‌ی (20) و ماده‌كانی (47، 48) و بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (52) و مادەكانی (54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌مشێوه‌یه بێت:.
-خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (78، 88، 89، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
1- پێشنیازەیاسای (بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
2- پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)
3- پێشنیازەیاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.