Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:33

بەشی دووەمی پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری خەریکە تەواو دەبێت

کوردستان TV
100%


ئێوارەى ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 19ی ئەیلوولی 2022، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کارەکانی بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر، ساسان عەونى وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی و دامودەزگەکانی شارەوانی، پڕۆژەى بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتریی خێراى هەولێریان بەسەرکردەوە و بەدواداچوون بۆ چۆنیەتیی کارەکان کرا.

کارکردن لەو بەشەی پڕۆژەکە بەردەوامە و  کارەکانی شەقامەکە گەیشتووەتە 93٪ و بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەم بەشەی پڕۆژەکە تەواو بکرێت.

بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتری بە درێژیی 7.6 کم دەکەوێتە نێوان شەقامی سەرەکیی شەقڵاوە تا شەقامی کۆیە و لە ئێستاشدا 95٪ی کارەکانی تەواو کراوە و بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا کارەکانی ئەو بەشەى پڕۆژەکە بە کۆتا بێت و بەڕووی شۆفێران و هاووڵاتییاندا بکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.