Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:24

ماددە هۆشبەرەكان ژیانی عێراقییەكان لەناو دەبات 

کوردستان TV
100%

ئیناس كەریم، چارەسەركاری دەروونی و سەرۆكی دامەزراوەی "چاكبوونەوە" كە هاوكاری پێشكەش بە ئالوودەبووانی وڵات دەكات، ، دەڵێت :كریستاڵ مەترسیدارترین ماددەی هۆشبەرە لە ئێستادا لە وڵاتەكە، بەهۆی زۆری بڵاوبوونەوەی و نرخێكی تاڕادەیەك هەرزان.
بە گوتەی ئیناس دوو جۆر كریستاڵ هەیە، یەكێكیان لە ناوخۆ دروست دەكرێت، ئەوی تریان لە وڵاتانی دراوسێی عێراقەوە هاوردە دەكرێت.
هەروەها سەرۆكی دەزگای "نەقاحە" ئاماژە بەوە دەكات كە دەرمانی دیكەی وەك "حەبی سفر 1" كە ناوی ناوخۆیی كاپتاگۆنە لە عێراقدا، هەروەها حەبی چارەسەری دەروونی و حەشیش و تەنانەت هێرۆین كە خراپ بەكارهێنراوە، بە شێوەیەكی بەرفراوان لە وڵاتەكەدا هەیە ، بەڵام ڕێژەكانیان جیاوازن .
هەروەها ئامارە فەرمییەكانی عێراق لە وەزارەتی ناوخۆوە ئاماژە بەوە دەكەن، زۆربەی دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگاكانی باشووری بەسرە و میسان و بەغدا دان.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.