بهپێی بهشی پێشبینیهكانی بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان، 23-9-2022 ڕۆژی هەینی هاوسەنگ بوونى پایزە لە نیوە گۆی باکورى زەوی ڕوودەدات. واتە ئەو وڵاتانەى دەکەونە باکوورى گۆی زەوى هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژى وەرزی پایز بە هەرێمى کوردستانیشەوە.
لەگەڵ دەست پێکردنى وەرزى پایز گۆڕانکارى لە پلەکانى گەرما ڕوودەدەن شەپۆلەکانى گەرما کۆتایی دێت بەرزترین و نزمترین پلەکانى گەرماش بە چەند پلەیەک ڕوو لە نزمبونەوە دەکەن.
بهشی پێشبینیهكانی كهشناسی ههرێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، سەبارەت بە ڕەگەزەکانى تر وەک ڕادەی شێ ڕوو لە بەرزبونوەوە دەکات، گۆڕانکارى لە پەستانى هەوا دروست دەبێت و نزمە پەستان و بەرزەپەستانەکانیش ڕێژە و ڕێڕەویان دەگۆڕێت و لە ئاسمانیش هەورە بەرزەکان و مامناوەندەکان دەردەکەون سەبارەت بە کاتى باران بەگشتى لە سەر ناوچەکە لە دوای 15ى ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێک دەبێت یان دەسپێکى باران لە دوای ئەم ڕێکەوتە دەبێت .
له كوردهواریدا واباوه گۆڕانی وهرزی له 21ی مانگدا دهبێت، واته 21ی ئازار سهرهتای بههار و 21ی حوزهیران یهكهم رۆژی بههار و 21ی ئهیلول یهكهم رۆژی پایزه، ههروهها 21ی كانونی یهكهم سهرهتای وهرزی زستان دهبێت.
لەو رۆژەدا چەند دیاردەی ناوازە تۆمار دەكرێ و بێگومان هەموو ساڵێكیش دووبارە دەبنەوە:
1. هەر لەو كاتەی كە خۆر ستوونی دەبێت لەسەر هێڵی كەمەریی، ئەوا لە كاتی نیوەڕۆدا سێبەر بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانە بۆماوەی چەند رۆژێك نامێنێت، پاشان وردە وردە خۆر دەخزێتە باشوور بەرەو هێڵی (گیسك) و ئەوكاتە سێبەر دروست دەبێت.
2. لە 22 ی ئەیلوول، ماوەی نێوان شەو و رۆژ لە تەواوی جیهاندا یەكسان دەبێت.
3. ماوەی نێوان زەوی و خۆر دەگاتە نزیكەی 152 ملیۆن كیلۆمەتر، كە نێوەندی دوورییە.
4. هەر كەسێك بیەوێت زۆر زۆر بە وردی ئاراستەی رۆژهەڵات و رۆژئاوای جوگرافیی شوێنگەكەی بزانێت، ئەوا لە 22 ی ئەیلوولدا با روانگەی خۆر بكات لە بەرەبەیاندا كە هەڵات واتە ئەوە خاڵی تەواوی رۆژهەڵاتە، واتە 90 پلەیەو هیچ هەڵەی تێدا نییە، وە بە هەمان شێوە شوێنی ئاوابوونی خۆر رێك خاڵی رۆژئاوات پێ نیشان دەدات، واتە 270 پلە، بۆیە لەو رۆژەدا زۆر بە وردی و بە سانایی هەرچوار خاڵ و ئاراستەی جوگرافیی لەسەر زەویدا دەستنیشان دەكرێن.
5. لە 22 ی ئەیلوولدا، شەوێكی دوورودرێژی شەش مانگیی بەردەوام لە جەمسەری بەستووی باكووردا دەستپێدەكات و خۆری تیادا هەڵنایەتەوە تا كاتی دیاردەی (هاوسەنگبوونی بەهاریی لە مانگی ئادار) لە نیوەگۆی باكووردا، وە لە بەرامبەردا كیشوەری بەستووی باشوور (ئەنتاركتیكا) رۆژێكی دوورو درێژ بەخۆیەوە دەبینێ و تیایدا خۆر بۆ ماوەی 6 مانگی بەردەوام لە ئاسمانیدا ئاوا نابێت، بەڵكو كاتێك دەگاتە ئاراستە ئاوابوون ئەوا لەسەر ئاسۆی رۆژئاوا دەخولێتەوە بەرەو ئاسۆی باكووری رۆژئاوا پاشان باكوورو ئینجا باكووری رۆژهەڵات و پاشان جارێكی دیكە بەرز دەبێتەوە ناوجەرگەی ئاسمانەوەو ئەم حاڵەتەش تا مانگی ئادار بەردەوام دەبێ و پاشان بە پێچەوانەوە، شەوێكی شەش مانگیی روو لەو ناوچەیە – واتە كیشوەری بەستووی باشوور – دەكات.
6. ئەگەر بە وردیی راڤەی بكەین، دەبینین كەوا لە روی تیۆرییەوە ماوەی شەو و رۆژ یەكسان دەبێ، بەڵام لە راستیدا، جیاوازییەكی كەم هەیە لەنێوان ئەو دوو كاتەدا، چونكە كاتێك چاو دەخشێنینە سەر رۆژ ژمێرە وردەكان و پێوانەكانی هەڵاتن و ئاوابوونی خۆر، ئەوا دەبینین كەوا ماوەی رۆژ بە چەند خولەكێك لە شەو درێژترە، هۆكارەكەش بۆ ئەمانەی خوارەوە دەگەڕێتەوە:
• بەرزیی ئاستی وڵاتەكە لەسەر ئاستی رووی دەریاوە، ئەمە وادەكات هەڵاتنی خۆر زووتر بێت بەچەند خولەكێك لە كاتی دیاریكراوی خۆی كە لە بنەڕەتدا لەسەر ئاستی رووی دەریاوە پێوانەدەكرێت، وە بە هەمان شێوەش بەچەند خولەكێكیش دوای كاتی راستەقینەی خۆیدا ئاوادەبێت، بۆ نموونە، ئەگەر بە ئاستی 1000 مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریادا بژین، ئەوا دەبینین خۆر بە 4 خولەك زووتر لە كاتی راستەقینەی خۆیدا هەڵدێت و دوای 4 خولەكیش لەكاتی راستەقینەی خۆیدا ئاوادەبێت.
• دیاردەكانی شكانەوەو پەرشبوونەوەی رووناكی تیشكی خۆر لەنێو بەرگەهەوای زەویدا، ئەمەش وادەكات خۆر بە ماوەی 2 خولەك زووتر لەكاتی راستەقینەی خۆیدا هەڵبێت و بەماوەی 2 خولەكیش درەنگتر لەكاتی راستەقینەی خۆیدا ئاوا دەبێت.
• ئێمە وادەی هەڵاتنی خۆر لەگەڵ دەركەوتنی قەراغی سەرووی دیسكی خۆر پێوانەدەكەین و لەكاتی ئاوابوونیشیدا بە ونبوونی قەراغی ژێرەوەی دیسكی خۆر لە ئاسۆی رۆژئاوادا پێوانەدەكەین، جا لەبەر ئەوەی ئێمە لەنێو رۆژ ژمێرەكاندا پشتمان بەستووە بە دەركەوتن و ونبوونی قەراغی سەروو و خوارووی دیسكی خۆر نەوەك سەنتەرەكەی، بۆیە، ئەمەش 2 خولەكی دیكەی زیاتر دەخاتە سەر تێكڕای گشتی ماوەی رۆژ.
كەواتە كۆی ئەم جیاوازیانە وا دەكەن كەوا ماوەی رۆژ – تەنانەت لەنێو دیاردەی یەكسانبوونی ماوەی رۆژو شەویشدا – بە بڕی چەند خولەكێك لە شەوەكەی درێژتر بێت.
• لەكاتی هاوسەنگبوونی پاییزەدا، وەرزی زەرد داهاتن دەستپێدەكات كە نزیكەی 26 رۆژ دەخایەنێت و ئاسمان لەهەندێ كاتدا بە رەنگی زەردێكی كاڵ دەردەكەوێ بەهۆی چالاكبوونی تەوژمەكانی باو بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵی سووك بۆ ئاسمان و هەروەها زەردداهاتنی گڵای دارو درەختەكان و كەوتنیان وەك خۆ ئامادەكردنێك بۆ وەرزی نوێی سەوزبوونەوە.
• پلەكانی گەرما ساتێك تا رادەیەك بەرز دەبێ و پاشان فێنك و ئاسایی دەبێتەوە و وردە وردە پەڵە هەورە سپییە بەرزەكان لە باكووری رۆژئاواوە دەردەكەون و بەهۆی گۆڕانی خێرا لە پلەكانی گەرما، پەتایە وەرزییەكانیش بڵاودەبنەوە، بۆیە تابكرێت پێویستە ئاگاداری تەندروستی خۆمان بین، بە تایبەتیش منداڵان و بەساڵاداچووان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.