هونه‌رمه‌ند ی بواری دراما و شانۆ "عزه‌ت ره‌ئوف "، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه دڵی له‌لێدان كه‌وت.
هونەرمەند عزەت رەئوف ناسراو به "ئاغا" بەرپرسی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری بوو، زۆر به‌داخه‌وه ،له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی سوێد كۆچی دواییكرد.
ئاغا له ژیانی هونه‌ری خۆی به‌شداری چەندین دراما و شانۆگەری كردووه ،وه‌كو (شانۆگەری سەبری ئەیوب ، فیلمی شیرین و فەرهاد ،رۆژمێری براكان، شانۆگەری شێر عەلی، درامای چرا).
هه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له راگه‌یاندراوێك دا پرسه‌و سه‌رخۆشی خۆی ئاراسته‌ی خێزان و هونه‌رمه‌ندانی كوردستان كرد.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.