Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:30

كەشناسی: سبەی پێنج شەممە پلەكانی گەرما بە نزیكەی 4 تا 6 پلە نزم دەبێتەوە 

ئەگەری پڕووشكە باران لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكاندا هەیە
کوردستان TV
100%

لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵە پەستۆی كەنداوی عەرەب و نیمچە دوورگەی عەرەب كەشی ناوچەكەمان گۆڕانكاری بەسەر دێت .ئەم گۆڕانكارییە لە كەشی ناوچەكەمان تا رۆژی هەینی بەردەوامی دەبێت .  پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە تایبەت سبەی پێنج شەممە بە نزیكەی 4-6 پلەی سیلیزی .
ئەمڕۆ 21- 9 - 2022  
كەش/ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور لەگەڵ هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی كاتەكان لەگەڵ زیادبوونی خێرای ,لە كاتی زیادبوونی خێرای با بۆ سەرووی 30 كم ئگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە لەسەر بەشێك لە سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و كركووك .لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما بە نزیكەی (2-3 ) پلەی سیلیزی .ئەگەری پڕوشكە باران لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان لە هەندێ كاتدا .
خێرای با / لەسەر خۆ  (15 - 25) كم/ك . 
ئاراستەی با /  لە گۆراندایە  .
پلەكانی گەرما /  لەسەر نەخشە ئاماژەیان پێدراوە  نزم دەبنەوە.
مەودای بینین /  ( 7 – 9 ) كم  دەبێت .
سبەی 22- 9 - 2022
كەش/ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە بارانی كەم لەسەر ناوچە شاخاوییەكان .ئەگەری نمە باران لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری پارێزگای سلێمانی  لە بەشێك لە قەلادزە ڕانیە ماوەت سەنگاو ئەگەری نمە بارانی كەمی هەیە لەگەڵ نمە باران ئەگەری دروست بوونی هەورە تریشقە .سنووری پارێزگای دهۆك  بەشێك لە سنووری پارێزگای هەولێر بە تایبەت ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و سەنتەری بەشێك لە قەزاو ناحیەكانی ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمە بارانی كەمی هەیە .پلەكانی گەرما  سبەی پێنج شەممە زیاتر روو لە نزم بوونەوە دەكات لە كاتی باران هەورە تریشقەش دەبێت لە هەندێ ناوچە  . 
 پلەكانی گەرما: بە نزیكەی (2-6) پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە   بە بەراوورد بە  تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو.
خێرای با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (15 - 25) كم/ك . 
ئاراستەی با/ گۆڕاو 
مەودای بینین /  ( 9 – 10 ) كم  دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  34 پلەی سیلیزی
سلێمانی    :  30 پلەی سیلیزی
دهۆك       :  31 پلەی سیلیزی
كەركوك    : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە    :  34 پلەی سیلیزی
زاخۆ       :  32 پلەی سیلیزی
سۆران     :  33 پلەی سیلیزی
گەرمیان    :  37 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 21- 9 - 2022
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.