Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:30

وەزارەتى خوێندنى باڵا هەلى گواستنەوەى ڕاژەى پێنج فەرمانبەر لەبوارى (ئاى تى) ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا کە پاڵپشتە بە ڕەزامەندى سەرۆکایەتى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران، هەلى گواستنەوەى پێنج فەرمانبەر لە بوارى (ئاى تى) بۆ دیوانى وەزارەت ڕادەگەیەنێـت، بەم مەرجانەى خوارەوە:

١- فەرمانبەرى هەمیشەیی بێت لە یەکێک لە دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
٢- دەرچوى بەشى کۆمپیوتەر بێت.
٣- شارەزایى هەبێت لە بوارى پرۆگرامسازى.

تێبینییەکان:

- پێشکەشکردنى سى ڤى لە ڕێگەى ئیمێڵى ([email protected]) دەبێت.
- دواکات بۆ پێشکەشکردن سى ڤى، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢ی ڕۆژى چوارشەمە دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.