مەسرور بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا بەبۆنەی پەنجا و دووەمین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند: ئومێدەوارم یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، كە بە ڕاسپاردە و سەرپەرشتی ڕێبەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر دامەزرا، لە سەر هەمان بنەما و ئامانجانەی لە پێناویدا دامەزرا بەردەوام بن لە ڕۆڵی گرنگ و كارایان.
دەقی پەیامەكە ...
پەیامی سەرۆكی حكومەت بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئیسلامیی كوردستان
بەبۆنەی پەنجا و دووەمین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئیسلامیی كوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.
ئومێدەوارم یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، كە بە ڕاسپاردە و سەرپەرشتی ڕێبەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر دامەزرا، لە سەر هەمان بنەما و ئامانجانەی لە پێناویدا دامەزرا بەردەوام بن لە ڕۆڵی گرنگ و كارایان لە داكۆكیكردن لە پرسە نیشتمانییەكان و پەرەپێدانی كولتووری لێبوردەیی و میانەڕەوی و بەیەكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان و ڕەتكردنەوەی توندوتیژی و ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕەوی.
مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
مەسرور بارزانی : ئومێدەوارم یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی لە ڕۆڵی گرنگ و كارایان بەردەوام بن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.