Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:33

هەڵمەتەكانی پاكکردنەوەی ئاوەڕۆ و ڕێرەوە سرووشتییەكان لە هەولێر و دەوروبەری بەردەوامە

کوردستان TV
100%


زیاتر لە چەند هەفتەیەكە هەڵمەتێكی گەورەی خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆ و ڕێڕەوە سرووشتییەكانی ئاو لە شاری هەولێر و دەوروبەری بە بەشداری سەدان ئامێر و كرێكار دەستیپێكردووە و ئێستاش بەردەوامە.
ڕۆژی پێنجشەممە 15/9/2022، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەمەبەستی بەدواداچوونی كارەكانی پرۆسەی خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكانی هەولێر، سەردانی تیمەكانی بەڕێوبەرایەتیی خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی كرد، داوای لێكردن بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێكی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و دروستبوونی لافاو، هەموو ئامادەسازییەك بۆ وەرزی زستان بكەن.
ئامانج لەو هەڵمەتەی تیمەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە پێكهاتوون لە تیمەكانی شارەوانی، ژینگەپارێزی، ئاو و ئاوەڕۆ ئامادەسازییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەكی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێر و دەوروبەریدا.
سەرنج: وێنەكان سنووری شارەوانیی بەحركە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.