Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:30

ڕاگەیەندراوێك لە لێژنەی باڵای سەرپەرشتیكردنی هاتنی زیارەتكاران 

کوردستان TV
100%

 بەناوی لێژنەی باڵای سەرپەرشتیكردنی هاتنی زیارەتكاران، ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی ( 20/9/2022 )‌ كۆتایی هاتنی پرۆسەی بەشداریكردنی زیارەتكارانی ئێرانی بە ڕێگای دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران و هەرێمی كوردستان لە ڕێوڕەسمی ئەمساڵی بەڕێوەچوونی چلەی ( ئیمامی حوسین ) لە شارەكانی نەجەف و كەربەلا بە سەركەوتوانە ڕادەگەیێنین.
لێژنەی باڵا هەر لە ڕۆژی پێكهاتنی لەسەر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ لە ڕێكەوتی (14/8/2022) دەستی بە كارەكانی كرد بۆ دانانی ڕێكار و میكانیزمێكی گونجاو و دانانی پلانی خزمەتگوزاری گشتی و گواستنەوە و تەندروستی و ئەمنی و فریاگوزاری بۆ پێشوازی كردن لە زیارەتكارە بەڕێزەكان، هەر چەندە بۆ ئێمە ئەزموونێكی نوێ بوو چونكە بۆ یەكەمین جارە زیارەتكاران بە ڕێگای هەرێمی كوردستانەوە بەشداری لەم ڕێوڕەسمەدا دەكەن و مەزەندەی ژمارەیەكی زۆری زیارەتكاران دەكرا.
بۆ ئەم مەبەستە دوو دەستەی لاوەكی لە پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێكهێنرا لەگەڵ پێكهێنانی لێژنەی پێشوازی و لێژنەی خزمەتگوزاری و لێژنەی كڕین، هەروەها (7) وێستگەی پشوودان و پێشوازی كردن لە زیارەتكاران بە دابین كردنی هەموو پێداویستی و خزمەتگوزارییە گشتییەكان لە هەرێمی كوردستان دروستكران ئەوانیش وێستگەكانی ( دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران  و تێرمینالی سۆران و كانی ماران و گەلی عەلی بەگ و پێشەنگای نێو دەوڵەتی هەولێر وتێرمینالی هەولێر و بازگەی شێراوە ) بوون.
لە گشت وێستگەكان تیمەكانی پەیوەندیدار لە وەزارەت و دامودەزگا جیاوازەكان وەكوو ( ئاسایش ، پۆلیس ، چالاكی مەدەنی ، هاتووچۆ، بەرگری شارستانی ، پۆلیسی گومرگ، تەندروستی ، گواستنەوە ، گەشتوگوزار، فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ، لێژنەكانی خزمەتگوزاری و پێشوازی و كڕین ) تێیدا جێگیر كران.

لەسەر ڕێگای سەرەكی هاتن و چوونی زیارەتكاران لێژنەكانی هاوبەشی فریاگوزاری ئەمنی تەندروستی سەر بە یەكە كارگێرییەكانی قایمقامیەتەكان و ناحیەكان بە مەبەستی پێشكێشكردنی خزمەتگوزاری ئانی و هەنوكەیی لە كاتی پێویست دا جێگیركران.
لە دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە مەبەستی ئاسانكاری لە جێبەجێكردن و خێرا ڕاپەڕاندنی ڕێكارە ڕەسمییەكان و پشكنین و هاموشۆی پاسەپۆرت،  ستاف و ئەجهیزەی پێویست زیاد كران و (40) دانە كۆمپیوتەر لە بنكەی نشینگە و پاسەپۆرت جێگیركران ، و بۆ بابەتی گواستنەوەی زیارەتكاران بە دوو قۆناغ لە ( حاجی ئۆمەران بۆ هەولێر ) و لە ( هەولێر بۆ الحسینیەی بەغدا ) زیاتر لە (2260) پاسی لە جۆری كۆستەر و راف ئامادەكران.
پڕۆسەی هاتنی زیارەتكاران بە شێوەی ڕەسمی لە بەرواری ( 7/9/2022 ) دەستپێكرد و لە بەرواری ( 20/9/2022 ) كۆتایی هات، و هاتنی زیارەتكاران ڕۆژانە لە كاتژمێر (6)ی بەیانی دەستپێدەكرد و لە كاتژمێر (7)ی ئێوارە كۆتایی پێدەهات و بە گشتی لەم ماوەیەدا (25138) زیارەتكار لە دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران داخیل بوون و لەو ڕێژەیە (15595) زیارەتكار دووبارە بە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە لە دوای بە جێ گەیاندنی ڕێوڕەسمیەكانیان گەڕانەوە بۆ و‌لاتی خۆیان. كە لەو ڕێژەیەش (150) زیارەتكاری دەوڵەتی ئازەربایجان بوون.
سەبارەت بە ئامارەكانی تر، (4218) زیارەتكار سەردانی تیمەكانی تەندروستی لە هەموو وێستگەكان كردبوو بۆ  وەرگرتنی چارەسەری، هەروەها یەك ڕووداوی هاتووچۆ هەبوو كە هیچ زیانێكی گیانی نەبوو، و نزیكەی (12000) لەو زیارەتكارانە بە شەو لە وێستگەی پێشانگای نێودەوڵەتی مابوونەوە لەگەڵ پێشكەش كردنی گشت خزمەتگوزاری بۆیان.
لە ئەنجام دا لە كەش و هەوایەكی زۆر ئارام سەقامگیردا و بەو پەڕی ڕێزەوە، و بە دل و گیان بە شێوەیەكی زۆر دڵسۆزانە و كوردانە و مرۆڤ دۆستانە لە لایەن هەموو كارمەندانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و خەلك و گەلی كوردستانەوە پێشوازی گەرم لە زیارەتكاران كران و هەموویان بە سەلامەتی بەشداری ڕێوڕەسمەكانی چلەی ئیمامی حوسینیان كرد و گەڕانەوە زێدی خۆیان و داوا لەخودای گەورە دەكەین دوعا و نزا و عباداتیان قبول كرا بێت.

لێرەدا پێویستە سوپاسی بێ پایان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ، پارێزگای هەولێر ، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و یەكە كارگێرییەكانی قایمقامیەت و ناحیەكان و هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و دەستە و دەزگەكان بكەین كە بە هەموو شێوازێك پالپشتی ئێمەیان كرد بۆ سەرخستنی پرۆسەكە.
پڕ بە دڵ سوپاسی سەرۆك و ئەندامانی لێژنەی باڵا و یەك بە یەكی ستاف وكارمەندانی تیمەكانی جێگیر لەگشت وێستگەكان و لێژنە هاوبەشەكانی قایقامیەت و ناحیەكان و لێژنەكانی پێشوازی و خزمەتگوزاری و كڕین دەكەین كە زۆر نیشتیمان پەروەرانە  و خەمخۆرانە، پلانەكان و ئەركەكانیان جێ بەجێكرد بە بێ ئەوەی هیچ كێشەیەك رووبدات.
سوپاسی بێ پایان ئاڕاستەی سەركونسولگەری كۆماری ئیسلامی ئێران و ستافی كۆنسولگەری دەكەین بە ڕێگای فەرمانگای پەیوەندییەكانی دەرەوە لەگەڵمان دا هەماهەنگ و بۆ سەرخستنی پرۆسەكە زۆر هاوكارمان بوون .
زۆر سوپاسی سەرۆك و ئەندامانی ( دەزگای خێرخوازی بارزانی ) دەكەین كە خێرخوازانە و جوامێرانە و كوردستانیانە بە ئەركی مرۆڤایەتی هەستان لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی گشتی و پێویست وەكو ( نان خواردن و ئاوخواردنەوە و بەتانی و بالیف و خیوەت و ئاودەستی سەفەری و دەرمان و كەرەستەی پزیشكی و ئامبولانس و ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی كەرستەكان و پێدوایستی تر )  هەر لە رۆژی یەكەمی پرۆسەكە تا كۆتایی هاتنی پرۆسەكە، كە بەشێكی گەورەی ئەركی ئێمەی حكومەت له ئەستۆ گرتبوون و ئەركی ئێمەیان سوك كرد و هەروەها سوپاسی ( مانگی سوری عێراقی و مانگی سوری ئێرانی ) دەكەین كە هەماهەنگ بوون لەگەل دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان .
هەروەها سوپاسی بێ پایانی بەڕێوەبەری گشتی و ستافی ( پێشانگای نێو دەوڵەتی هەولێر ) و بەڕێوەبەری (تێرمینالی هەولێر ) دەكەین بە تەرخان كردنی هۆلی پێشا‌نگە و شوێن بۆ پشوودان ومانەوەی زیارەتكاران.

سوپاسێكی بێ سنووری ئاڕاستەی ئەنجومەنەكانی نوسینگەكانی گواستنەوەی ناوخۆی و برایانی شوفێری پاسەكان دەكەین كە زۆر بە باشی پرۆسەی كردای گواستنەوەی زیارەتكارانیان بە بێ هیچ گرفتێك جێ بەجێیان كرد.
لە كۆتاییدا زۆر سوپاسی خەڵكی بە شەرەفی هەرێمی كوردستان دەكەین كە زۆر بە دڵ گەرمی بە گیانێكی برایانە پێشوزایان لە زیارەتكاران كردو ڕووی ڕاستەقینەی گەلی كوردستانیان بەرجەستەكرد داستانێكی تری مرۆڤایەتیان تۆمار كرد.
ڕاگەیاندنی لێژنەی باڵای سەرپەرشتی كردنی هاتنی زیارەتكاران
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.