Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:18

سەرۆك بارزانی پێشوازی لەسەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كرد

سەرۆك بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پەرلەمانی كوردستان و هەر هەوڵێكی زەمینەسازی و دروستكردنی یەكڕیزی بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند
کوردستان TV
100%

ڕۆژی چوارشەممە 21 ئەیلوولی 2022 لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دكتۆرە ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كرد.
‏‎هەردوولا لە دیدارەكەدا باسیان لە پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان كرد و زەرورەتی زەمینەسازی و دروستكردنی هەماهەنگی و یەكدەنگی كرد لەنێوان لایەن سیاسییەكان و پێكهاتە كۆمەڵایەتییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوور.
جەنابی سەرۆك بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پەرلەمانی كوردستان و هەر هەوڵێكی زەمینەسازی و دروستكردنی یەكڕیزی بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، لەلایەن دامەزراوە باڵاكانی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان، وەك چۆن لەڕابردوو هەمان هەڵوێستی هەبووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.