دوا بە دوای راپۆرتیكی كوردستان تیڤی و گەڕان و بشكنینەكانی لێژنەی ئابووری سۆران، بە هەبوونی دوو كێڵگەی سەوزەو دانەوێلەی برنج لە سۆران كە بە ئاوی زێراب ئاو دەدران،بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سۆران بە واژووی نەبەز رەفعەت ،راۆیژكار لە وەزارەتی كشتوكال و بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سۆران بە وەكالەت لایەنە بەیوندارەكانی راسپارد لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی كوالیتی بەروبوومە ناوخۆییەكان، هەردوو كێلگەكە بە تەواوەتی لە نێو ببردرێن و ئیجرائاتی یاسایش لە گەڵ جووتیارەكان بكرێت.
قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران لە چەند روچژی رابردوودا رایگەیاند كە هەر كێڵگەیەكی كشتوكاڵی بە ئاوەڕۆێ مالان ئاو بدرێت، لەلایەن لێژنەی ئابووری قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران لەناودەبرێ.
ئەو دوو كێڵگەیەی سەوزەو برنج كە بە ئاوی زێراب ئاو دەدران لەناودەبرێن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.