دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا له شاری كه‌ركووك گه‌نجێك له نۆره‌ی وه‌رگرتنی به‌نزین ده‌سڕێژی گولـله‌ی لێ كرا و كوژرا.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: كه‌مێك پێش ئێستا له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له شاری كه‌ركووك گه‌نجێك له كاتی نۆره‌ی وه‌رگرتنی به‌نزیندا ده‌سڕێژی گولـله‌ی لێ كرا و كوژرا.
ڕاشیگه‌یاند: به‌پێی زانیارییه‌كان گه‌نجه‌كه ناوی كارزان قادره له‌دایكبووی ساڵی 1985 و دانیشتووی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوو چه‌كدار له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له كاتی نۆره‌ی وه‌رگرتنی به‌نزیندا ته‌قه‌یان لێ كردووه و ڕاسته‌وخۆ گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هێزه‌كانی ئه‌منی و پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له ڕووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.