دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له شاری كه‌ركووك و له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی، گه‌نجێك ده‌سڕێژی گولـله‌ی لێ كرا و كوژرا.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ورده‌كاری ڕووداوه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه خسته‌ڕوو: ئه‌و گه‌نجه‌ی كوژراوه ناوی كارزان قادره و ته‌مه‌نی 37 ساڵه و دانیشتووی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵه.
گوتیشی: گه‌نجه‌كه ئۆتۆمبێڵێكی ته‌كسی پێبووه و ویستوویه‌تی بێته نێو نه‌خۆشخانه‌ی ئازادییه‌وه و له‌نێو ڕێڕه‌وی هاتنه ژووره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه، له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه به ده‌مانچه ته‌قه‌ی لێ كراوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان لێ كردووه دوو كه‌س بوونه و هه‌ر سه‌رنشینی ئۆتۆمبێڵه‌كه و له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجه بوونه كه كوژراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: كوژراوه‌كه چه‌ند فیشه‌كێكی به‌ركه‌وتووه كه هه‌موویان به‌ر سه‌ر و ملی كه‌وتوون و هه‌ر له‌نێو ئۆتۆمبێڵ ڕاسته‌وخۆ گیانی له‌ده‌ستداوه.
په‌یامنێرمان جه‌ختیشی كرده‌وه بكوژه‌كان دوای ته‌قه‌كردن و كوشتنی گه‌نجه‌كه، به‌نێو گۆڕستانی گه‌ڕه‌كی شۆڕجه ڕایان كردووه و خۆیان ون كردووه.
هێزه ئه‌منییه‌كانیش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه و ئێستا به‌دوای بكوژه‌كان ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیریان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.