Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:35

له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت.. سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاره‌با له‌ ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌كرێنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سێ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبا، لە ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین دەکرێنەوە

لەسەر داوای وەزارەتی کارەبا، مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بە دەرکردنی فەرمانێک، رەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی ئەم سێ بەڕێوەبەرایەتییەی خوارەوە نیشان دا بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە هەر سێ ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌ نوێیه‌كانی كاره‌با بریتین له‌:-

- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای زاخۆ

- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆران

- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای ڕاپەڕین

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.