وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ چوارشهم ناوی چهندین پڕۆژهی بڵاو كردهوه كه ئێستا له پارێزگای ههولێر جێبهجێ دهكرێن و جهختیشی كردهوه كه لە جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام دەبن.
وهزارهتی شارهوانی ڕایگهیاند: سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە بەردەوامی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەک و شەقامەکانی شاری هەولێر، لەچەندین گەڕەک ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکات.
پڕۆژەکانیش پێکدێن لە :-
1- قیڕتاوکردنی شەقامێکی 60 مەتری لەنێوان شەقامی 120 مەتری خێرا و شەقامی کەندی کۆڕنیش.
2- نۆژەنکردنەوەی کیربستۆن و شۆستەی شەقامی 20 مەتری لە گەڕەکی کوێستان.
3- چاکردنەوەی یاریی منداڵان و یارییە وەرزشییەکان.
4- - ٲ، دروستکردنی شەقامێکی 20 مەتری تەریب بە کەندی کۆڕنیش لە گەڕەکی زیلان پێنجی حەسارۆک.
4- ب، قیڕتاوکردنی چوار شەقام لە گەڕەکی هاوکاری پێنجی حەسارۆک بەرامبەر مزگەوتی بیلال خەیلانی.
4- ج، قیڕتاوکردنی گۆڕەپانی گەراجی ئۆتۆمبێل لە پێش پارکی پێشمەرگە.
5- قیڕتاوکردن لە جۆری دەبڵ دریسینگ بۆ گۆڕستانی کەسنەزان قۆناغی یەکەم.
6- نۆژەنکردنەوەی شۆستە و شەقامی بازاڕی تەیراوە.
7- کۆنکرێتکردنی کۆڵانی تەنیشت یاریگا و بەشێک لە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێل نزیک مزگەوتی جەلیل خەیات + قیڕتاوکردنی پێش بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی هەولێر+ نۆژەنکردنەوەی کۆڵانی ژمارە (112) نزیک مزگەوتی کوێتی لە گەڕەکی تەیراوە.
8- قیڕتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی فەرمانبەران کەرتی هەشت هەزار قۆناغی دووەم.
9- قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی پێجی حەسارۆک.
10- دروستکردنی سایدێکی شەقامی 100 مەتری نێوان پێنجی حەسارۆک و هەشتی حەسارۆک.
11- نۆژەنکردنەوەی یاریی منداڵان + کورسی و سەبەتەی زبڵ لە پارکی سامی عهبدوڕهحمان.
12- قیڕتاوکردنی دوو شەقام لە ناو پێشانگاکان لە پیشەسازی باشوور نزیک چوار ڕیانی مەخموور و تێکدان و چاککردنەوەی شەقامی سەرەکی شاری زیلان نزیک بەنزینخانەی شێر.
13- دانانی تۆڕی نوێی ڕۆناکی لە شەقامی 100 مەتری و چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی سوڕانەوەی شەقامی مەخموور بەرامبەر ناوچەی پیشەسازی باشوور و لادانی تاسەی کۆنکرێتی بەردەم سوپەرمارکێتی بی ئاڕ زێد، فراوانکردنی سایدی ژێر تونێلی شارەوانی و دانانی کیربستۆن بۆ دوورگەی ناوەندی.
لەماوەی ڕابردوو دەیان پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لەسەر داهاتی 15%ی شارەوانی و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا جێبەجێ کراون بەتایبەت لە گەڕەکە هەژار نشینەکان، لە داهاتووشدا بەدەر لەم پڕۆژانە کار دەکرێت بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی دیکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.