دوای په‌خشكردنی راپۆرتێك له ته‌له‌فزیۆنی (كوردستان تیڤی)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كشتوكاڵی سۆران بڕیاری دا دوو كێڵگه له‌ناو ببات كه به ئاوی زێراب و قورس ئاو ده‌دران.
ڕۆژی شه‌مووی ڕابردوو ته‌له‌فزیۆنی (كوردستان تیڤی) ڕاپۆرتێكی گه‌ڕان و پشكنینه‌كانی لیژنه‌ی ئابووری سۆرانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئه‌وه خرایه‌ڕوو كه دوو كێڵگه‌ی سه‌وزه و دانه‌وێڵه‌ی برنج له سۆران به ئاوی زێراب و قورس ئاو ده‌درێن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كشتوكاڵی سۆران لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی ڕاسپارد كه ئیجرائاتی یاسایی توند ئه‌نجام بده‌ن.
به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه بۆ (كوردستان تیڤی) نێردراوه و نه‌به‌ز ڕه‌فعه‌ت ڕاوێژكار له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی سۆران واژووی له‌سه‌ر كردووه، فه‌رمانی كردووه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی كوالێتی به‌روبوومه ناوخۆییه‌كان، هه‌ردوو كێڵگه‌كه به ته‌واوی له‌ناو ببرێن.
جگه له له‌ناوبردنی كێڵگه‌كان، هه‌روه‌ها لایه‌نه پهیوهندارهكانیشی ڕاسپاردووه ئیجرائاتی یاسایی توند له‌گه‌ڵ جوتیاره‌كان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.