بە سوود وەرگرتن لەنەمامگەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارک و باخچەکانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، تیمەکانی شارەوانی دەستیان کرد بە هەڵمەتێکی چاندنی نەمام و سەوزکردنی شار.
لەو چوارچێوەیەشدا لە گەڕەکی ژیان و دوورگەی ناوەندی ڕێگای مەخموور جگە لە خاوێنکردنەوە و لێدانی قۆرت، دەستیان کرد بە چاندنی داری سیسەم و پاشان فڕێدانی زبڵ و پاککردنەوەی پاشماوەی کارکردنیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.