سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ڕایانگه‌یاند كه به‌مشه‌وه چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر باره‌گایه‌كی گرووپی سه‌رایا سه‌لام سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌در له شارۆچكه‌یه‌كی پارێزگاكه‌یان.
ڕاشیانگه‌یاند: ئه‌مشه‌و چوارشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا چه‌كدارانی داعش له شارۆچكه‌ی دوجێل هێرشیان كردۆته سه‌ر باره‌گایه‌كی گرووپی سه‌رایا سه‌لام.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه گرووپی سه‌رایا سه‌لام و هێزه ئه‌منییه‌كانی شارۆچكه‌ی دوجێل سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ڕووبه‌ڕووی هێرشه‌كه‌ی داعش بوونه‌ته‌وه و ناچاری پاشه‌كشه‌یان كردوون.
لای خۆشییه‌وه گرووپی سه‌رایا سه‌لام باڵی سه‌ربازی ره‌وتی سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختی كرده‌وه كه هێزه‌كانیان توانیویانه هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش له شارۆچكه‌ی دوجێل له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری سامه‌ڕا له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین تیك بشكێنن و ناچاری پاشه‌كشه‌یان بكه‌ن.
گرووپه‌كه له به‌یاننامه‌كه‌دا هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر قه‌باره‌ی زیانه گیانی و مادییه‌كانی هێرشه‌كه بڵاو نه‌كرده‌وه، به‌ڵام زانیارییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه له هێرشه‌كه‌دا دوو چه‌كداری داعش كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.