Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:22

ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی تۆپی باله‌ی كچانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باله‌ی كوردستان، قۆناغی یه‌كه‌می خولی یانه‌ هه‌ڵبژارده‌كانی كچانی یانه‌كانی كوردستان له‌شاری سلێمانی ده‌ستپێده‌كات. 

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 22 ى 9 ى 2022، قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ به‌یاری نێوان ئه‌كاد- عه‌نكاوه‌ و ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستپێده‌كات، ئه‌م یارییه‌ش كاتژمێر 3ى ئێواره‌ له‌ هۆڵی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌رێوه‌ده‌چێت. 
كاتژمێر 5 ى ئێواره‌ش له‌هه‌مان هۆڵی ئاماژه‌ پێدراو، یاری نێوان ئافرۆدێت و ئافره‌تانی هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت. 
سبه‌ی و رۆژی دواتر خشته‌ی یارییه‌كان له‌خوله‌كه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت:
هه‌ینی 23- 9 - 2022
ئافرۆدێت- ده‌ربه‌ندیخان 3:00 ئێواره‌ - هۆڵ - پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
ئه‌كاد - عه‌نكاوه‌- ئافره‌تانی هه‌ولێر 5:00 ئێواره‌- هۆڵ - پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
شه‌ممه‌ 24-9-2022
ئافره‌تانی هه‌ولێر - ده‌ربه‌ندیخان 3:00 ئێواره‌ - هۆڵ - پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 
ئافرۆدێت - ئه‌كاد- عه‌نكاوه‌ 5:00 ئێواره‌ - هۆڵ - پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.