Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:14

سلێمانی.. بەهۆی سکچوونەوە نزیکەی 100 قوتابی قوتابخانه‌یه‌ك ڕەوانەی نەخۆشخانە كران

کوردستان TV
100%

لە24 كاتژمێری ڕابردوودا نزیكەی (100) قوتابی لەیەك قوتابخانەی شاری سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانیان كردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22 ی 9 ی 2022، لە راگەیاندراوێكدا، بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە: لە(24) كاتژمێری ڕابردوو لەقوتابخانەیەكی ناو شاری سلێمانی نزیكەی (100) قوتابی بەحاڵەتی سكچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشید -ی تایبەت بەمنداڵانیان كردووە.
تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە كە بەمەبەستی بەدواداچوون لەو حاڵەتە، ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لیژنەیەكی تایبەت لە( چاودێری تەندروستی ٫ یەكەی ئاو ٫ تەندروستی خوێندنگاكان) ڕاسپارد بەدواداچوون بكەن لەدۆزینەوەی حاڵەتەكان و نموونەی خۆراك و ئاو بۆ پشكنینی تاقیگەیی وەربگیرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.