Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:25

بڕی 308 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەكی چارەسەركردنی پیسبوونی ئاو لە سلێمانی تەرخان كرا

کوردستان TV
100%


بە مەبەستی چارەسەركردنی پیسبوونی ئاو لە شاری سلێمانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەیەك بە بڕی (٣٠٨،٢٧٧،٦٦١) سێسەد و هەشت ملیۆن و دووسەد و حەفتا و حەوت هەزار و شەشسەد و شەست و یەك دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی خەرج دەكات.
بەپێی فەرمانێكی وەزاری، لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڕیار لەسەر خەرجكردنی ئەو گوژمەیە دراوە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆری لە شەقامی بۆتان بۆ چارەسەركردنی گرفتی پیسبوونی ئاو، كە ئەم گوژمەیە كاریگەری زۆر باشی لەسەر چارەسەركردنی ئەو گرفتە دەبێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.