Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:25

له‌خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ئه‌ڵمانیا میوانداری هه‌نگاریا ده‌كات

کوردستان TV
100%


لە گەڕی پێنجەم و پێش كۆتایی قۆناغی یەكەمی خولی تۆپی پێی نەتەوەكانی ئەوروپاو لە ڕكابەریەكانی گڕوپی سێیەمی ئاستی یەكەمدا، سبەی شەو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەبێ‌ چەند یاریزانێكی سەرەكی میوانداری هەڵبژاردەی هەنگاریا دەكات.
 هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە تویتێكدا لە ئەكاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، جولیان براندێتی ناوەڕاستكار بەهۆی تووشبوونی بە ئینفلەوەنزا لە پێكهاتەی هەڵبژاردەكە دابڕاوەو بەشداری لە یاری بەرامبەر هەنگاریا ناكات، پێشتریش مانشافت ڕایگەیاندبوو كە هەریەك لە مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزو لیۆن گۆرێتزكای ناوەڕاستكار بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمپی مەشقی هەڵبژاردەی ئەڵمانیایان جێهێشتووەو ئەوانیش لە یاری سبەی شەو دادەبڕێن.
 هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گڕوپی سێیەمی ئاستی یەكەمی نەیشن لیگ دایەو بە جیاوازی خاڵێك لە دوای هەنگاریای پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپەكە دێت.
 


                                                          
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.