Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:23

له‌خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا سكۆتله‌ندا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئۆكراینا تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لە یاریەكی دواخراوی گەڕی یەكەمی قۆناغی یەكەمی خولی تۆپی پێی نەتەوەكانی ئەوروپاو لە گڕوپی یەكەمی ئاستی دووەمدا، هەڵبژاردەی سكۆتلەندا بە سێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی ئۆكراینای میوانی بردەوە.
یاریەكە لە یاریگای هامپدێن پارك لە شاری گلاسكۆ بەڕێوەچوو، لە گێمی یەكەمدا، هەردوو هەڵبژاردە بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون، لە گێمی دووەم و لە خولەكی حەفتادا، یاریزان جۆن ماكجین گۆڵێكی بۆ سكۆتلەندا تۆماركرد.
پاشان یاریزان لیندۆن دایكێس سوودی له‌ لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و گۆڵی دووەمی سكۆتلەندیەكانی لە خولەكی هەشتا به‌ لێدانی سه‌ر بەدەستهێنا، لە خولەكی هەشتاوحەوتیش، هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی هەڵبژاردەكەی به‌ هه‌مان سیناریۆ تۆماركرد.
 بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی هەڵبژاردەی سكۆتلەندا لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی یەكەمی ئاستی دووەمی نەیشن لیگ بۆ نۆ خاڵ بەرزبووەوەو ئۆكرایناش بە حەوت خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گڕوپەكە دێت.
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.