له ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی ، فیستیڤاڵی كورته فیلمی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان، به به‌شداری 48 كورته فیلم، به‌ڵگه فیلم و ئه‌نیمه‌یشن له سلێمانی ده‌ستی پێكرد ، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
فیستیڤاڵه‌كه به‌شێكه له پڕۆژه‌ی رێكخراوی "'ی‌و ئێن دی پی" و چه‌ند رێكخراوێكی دیكه تێیدا به‌شدارن و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بودجه‌ی بۆ ته‌رخانكردووه.
له كۆی هه‌زار فیلم كه بۆ فیستیڤاڵه‌كه نێردرابوون، ته‌نیا 48 فیلم هه‌ڵبژێردراون، 30 فیلم له هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه به‌شدارن و 19 فیلمیش له وڵاتانی جیهانه‌وه به‌شدارن.
شایانی باسه ،ته‌نیا فیلمه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له به‌شی پێشبڕكێدا به‌شدارن و فیلمه‌كانی دیكه ته‌نیا پێشانده‌درێن و ناچنه پێشبڕكێیه‌وه ، سێ خه‌ڵات بۆ باشترین كورته‌فیلم، باشترین كورته به‌ڵگه‌فیلم و باشترین كورته ئه‌نیمه‌یشن ده‌به‌خشرێن.
ئا- كامران
له سلێمانی فیستیڤاڵی كورته فیلمی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌ستی پێكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.