Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:24

له‌سنووری پارێزگای سلێمانی ڕووداوێكی دڵته‌زێن ڕوویدا و 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی گیان له‌ده‌ستدانی پێنج كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22 ی 9 ی 2022، له‌رووداوێكی هاتووچۆدا كه‌ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگرێك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری (پیكه‌ب هایلۆكس-توێتا) لە شارۆچکەی خەلەکان بەلایەنی کەمەوە  پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە کە بەشێکیان خەڵکی كوردستانی ئێرانن. 
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر له‌رووداوه‌كه‌دا دوو كه‌س برینداربوون و یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌بووه‌ته‌ قوربانی  و گیانی له‌ده‌ستداوه‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن 7 ساڵه‌. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.