بە مەبەستی چاككردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی نێو شاری سلێمانی، هەڵمەتێكی گەورەی نۆژەنكردنەوەی كۆڵان و شەقام و شوێنە گشتییەكان لەلایەن تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی جێبەجێ كرا و پرۆسەكەش بەپێی داهاتی شارەوانی بەردەوام دەبێت.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەكەدا شەقامی گەڕەكی مەجیدبگ لە نزیك قوتابخانەی هەوری نۆژەن و قیڕتاوكرایەوە، لەگەڵ قیرتاوكردنی گەڕەكەكە كە نزیكەی ٢٠٠٠٠مەترە. هاوكات شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكی ئیسكان و شەقامی موستەفا پاشای یاموڵكی كە هەردوو گەڕەكی شارەوانی و چوارباخ بەیەكەوە دەبەستێتەوە نۆژەن كرانەوە، لەگەڵ چاككردنی شەقامی بەردەم خوێندنگەی مەشخەڵان لە گەڕەكی حاجیاوا.
شارەوانیی سلێمانی ژمارەیەك شەقام و كۆڵانی نۆژەن كردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.