Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:27

بە گوژمەی نزیكەی 3 ملیار دینار پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی 30 مەتری لە دهۆك دەستیپێكرد

کوردستان TV
100%


بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك و بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی رۆژهەڵاتی دهۆك، پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی 30مەتری لە كەرتی 45ی ماسیكێ لە شاری دهۆك دەستیپێكرد.
پرۆژەكە بە گوژمەی (2,927,576,500) دینار لەسەر بودجەی پارێزگەی دهۆك و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی ڕۆژهەڵات و سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك جێبەجێ دەكرێت، درێژیی شەقامەكە 2226مەترە و پانییەكەشی 30مەترە، لە نزیك مزگەوتی سەباح ملحم دەستپێدەكات تا دەگاتە نزیك چاكسازیی زركا لە شاری دهۆك.
ئەم پرۆژەیە پرۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزاریی شەقامە، بەهۆیەوە ئاسانكارییەكی زۆر بۆ هاووڵاتییانی شارەكە و بە تایبەتی هاتوچۆی شۆفێران دەكات و ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شاری دهۆك لە ڕووی شەقام و ڕێگەوبانەوە بەرزتر دەكاتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.