Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 14:44

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ بۆ شاندی ئه‌مریكا: به‌سه‌ر كێشه‌و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م چاكسازی له‌پێشمه‌رگه‌دا زاڵ ده‌بین

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ نامه‌یه‌ك پێشكه‌شی ‏ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا ده‌كات
کوردستان TV
100%


رۆژی21ی ئه‌یلولی 2022  له‌كاتی گه‌یشتی وه‌فدی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی خاتوو سێلێست واڵنده‌ر، ‏ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و وه‌فدی هاوڕێی، به‌ر له‌واژوو كردنی یاداشتنامه‌ی لێكگه‌یشتنی نێوان په‌نتاگۆن و پێشمه‌رگه‌، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، سوپاسی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كرد، كه‌ رۆڵیان له‌ گه‌یشتن به‌و رۆژه‌ هه‌بوو، له‌ناویشیاندا ده‌ینا سترۆڵ جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه‌ له‌واشنتۆنه‌وه‌ رۆڵی گه‌وره‌و كاریگه‌ری هه‌بوو، له‌به‌رده‌وامیدان به‌پشتیوانی و پشتگیری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
له‌ به‌شێكی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ بۆ ده‌یناسترۆڵ هاتووه‌، سوپاس بۆ پشتیوانیه‌ راسته‌قینه‌كانت، سوپاس بۆ دڵسۆزی و خه‌مخۆری له‌راده‌به‌ده‌رت بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، شانازیت پێوه‌ ده‌كه‌ین، له‌بیرتان ناكه‌ین و وه‌ك هاوڕێیه‌كی راسته‌قینه‌ له‌هزر و ناخماندا ده‌مێننه‌وه‌، به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین له‌ ئاست متمانه‌ی ئێوه‌ و دڵسۆزیتان دابین.‌دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌سه‌ر كێشه‌و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م چاكسازی له‌پێشمه‌رگه‌دا زاڵ ده‌بین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.