ژماره‌یه‌ك بازرگانی عه‌ره‌بی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوایان كرد هاوكاریی بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی بهێننه هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی کرد لە شاندێکی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پیاوان و خانمانی خاوەنكار و بازرگانی عەرەبی.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە تێروتەسەلی باس لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە بوارەکانی بازرگانی و كار و پڕۆژە لە سێكتەرە جیاوازەكان كرا، هاوكات ئاڵوگۆڕی بازرگانی و قەبارەی بەرهەمی ناوخۆیی و دابینكردنی پێداویستی بازاڕ لە هەردوو ڕووی بەرهەمی ناوخۆیی و هاوردەكراو تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
هەروەها بە وردی باسیان لە هێنانی چەندین پرۆژەی پیشەسازی و بازرگانی کرد بۆ هەرێم و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای هاوکاریان کرد.
لای خۆشییه‌وه وەزیری بازرگانی بەڵێنی هەماهەنگی و کارئاسانی پێدان و بڕیارە لە ئایندەدا کۆبوونەوەی فراوانی سێکتەری پیشەسازی و بازرگانییان بۆ ڕێک بخرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.