حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سزای نوێی توندی به‌سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی پابه‌ندبوونی باڵاپۆشی و به‌رپرسانی ئه‌منیی پارێزگای تارانی پایته‌ختی ئێران سه‌پاند كه تۆمه‌تبارن به كوشتنی ژینا ئه‌مینی.
جانێت یلین وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سزا نوێیه‌كانیان به‌سه‌ر پۆلیسی پۆلیسی پابه‌ندبوونی باڵاپۆشی و به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌منی ئێران ده‌سه‌پێنن، هه‌روه‌ها به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ش كه به‌شدارن له سه‌ركووتكردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پارێزگاكانی ئێران.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند ڕۆژێكه له به‌شێكی زۆری پارێزگاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران خۆپیشاندانی فراوان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به‌رده‌وامییان هه‌یه و تا ئێستاش به‌هۆی ته‌قه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌ندان خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ندانی تریش بریندار بوون.
ژینا ئه‌مینی ناسراو بە ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ، خەڵکی سەقزە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەمی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادی تاران درایە بەر لێدان و دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانەی کەسرای شاری تاران، ڕۆژی هەینی بەهۆی قورسی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.