به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر شه‌ڕ له‌نێوان زاوا و خه‌زوورێك دروستبووه و چه‌كیش به‌كارهاتووه.
پۆلیسی هه‌ولێر له ڕوونكردنهوهكهدا ده‌ڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌م لە گەڕەکی بەهاری نوێی شاری هه‌ولێر بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە دەمەقاڵێ لەنێوان زاوا و خەزوورێک دروست دەبێت و تێیدا چەک بەکار دێت.
ده‌شڵێت: له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌ی نێوان زاوا و خهزوورهكه، كه‌سێك به گولـله زامدار بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەشی پۆلیسی فریاکەوتن دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و هەردوو لایەنی شەڕکەریان دەستگیر کرد کە پێکهاتبوون لە پێنج کەس.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه دەستگیرکراوەکان ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی شادی کراون بۆ ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ بکرێتەوە و ڕێڕەوی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.