شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی عێراقی ئاشكرای كرد كه پێشبینی ده‌كرێ تا سبه‌ی هه‌ینی كه‌شوهه‌وای باراناوی له هه‌رێمی كوردستان به‌ردوامی هه‌بێت.
سادق عه‌تییه شاره‌زای بواری كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ ناسه‌قامگیری كه‌شوهه‌وا له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامیان هه‌بێت و له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی جیاوازیش باران ببارێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پێشبینی كراوه ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له هه‌ندێ ناوچه‌ی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك باران ببارێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م ناسه‌قامگیرییه‌ی كه‌شوهه‌وا و بارانبارینه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان تا سبه‌ی هه‌ینی به‌رده‌وامییان ده‌بێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له دوێنێ چوارشه‌مه‌وه كه‌شوهه‌وای پایزه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه و له هه‌ندێ ناوچه‌ش باران باریوه و پله‌كانی گه‌رماش به‌ته‌واوی دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.