ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران له دوایین ئاماری كوژراو و بریندارانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تا ئێستا زیاتر له 35 كه‌س كوژران و هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار بوون.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە بنکەکەی لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویجە، سه‌باره‌ت به دوایین ئاماره‌كان ڕایگەیاند: لە خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی رابردووی ئێران‌دا به لایه‌نی كه‌م 35 كه‌س کوژراون.
سه‌باره‌ت به ئاماری بریندارانیش، ڕێكخراوه‌كه ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی تا ئێستا زانراوه زیاتر لە 3 هەزار و 500 کەس بریندار بوون و برینی به‌شێكی زۆریشیان سه‌خته و به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران بریندار بوون.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه قه‌باره‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان تا دێت فراون و گه‌وره‌تر ده‌بێت و تا ئێستا لە زیاتر لە 40 شاری گەورە و بچووک خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئه‌نجامدراون و به‌رده‌وامیان هه‌یه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌م حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا سزای نوێ و توندی به‌سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی پابه‌ندبوونی باڵاپۆشی و به‌رپرسانی ئه‌منیی پارێزگای تارانی پایته‌خت سه‌پاند كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتنی ژینا ئه‌مینی و سهركوتكردنهكانی ئه‌م دواییه‌ی خۆپیشانده‌رانی ئێرانن.
له‌مباره‌یه‌وه جانێت یلین وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سزا نوێ و تونده‌كانیان به‌سه‌ر پۆلیسی پابه‌ندبوونی باڵاپۆشی و به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌منی ئێران ده‌سه‌پێنن، هه‌روه‌ها به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ش كه به‌شدارن له سهركووتكردنهكانی ئه‌م دواییه‌ی هاووڵاتییانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پارێزگاكانی ئێران.
چه‌ند ڕۆژێكه له به‌شێكی زۆری پارێزگاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران خۆپیشاندانی فراوان و ناڕه‌زایه‌تی به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به‌رده‌وامییان هه‌یه، دوێنێ پێنجشه‌میش له به‌شێكی زۆری شاره‌كان خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ئه‌نجامدران و تێیدا هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌كانی پۆلیس و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له خۆپیشاندانه‌كاندا توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
جێی باسه ژینا ئه‌مینی تەمەن 22 ساڵ كه ئافره‌تێكی كوردی خەڵکی سەقز بوو، چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سه‌پاندنی ڕه‌وشت به تۆمه‌تی شل به‌ستنی سه‌رپۆشه‌كه‌ی سه‌ری ده‌ستگیر كرا و دواتریش به‌هۆی ئه‌نجامدانی توندوتیژی به‌رامبه‌ری و ئازاردانی دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانەی کەسرای شاری تاران، ڕۆژی هەینی هه‌فته‌ی ڕابردوو بەهۆی قورسی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.
وێنه: به‌شێك له‌و هاووڵاتییانه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران هاتوونه‌ته كوشتن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.