به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌نه‌وه.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كان ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، هه‌روه‌ها له ناوچه شاخاوییه‌كانیش نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند: پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌یی 2 تا 3 پله به‌رز ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 10-8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شاره‌كانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه دا: ئاسمان به‌گشتی ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێت له تۆماره‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند به‌ره‌و باكوری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و مه‌ودای بینینش له‌نێوان 10-9 كیلۆ مه‌تر ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 34 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 35 پلەى سیلیزى
دهۆک: 33 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 36 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 37 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 33 پلەى سیلیزى
سۆران: 34 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 42 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.