ئۆلیڤێ گیرۆی هێرشبه‌ری فڕه‌نسی له یارییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵه‌وانییه‌تی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بۆ تۆپی پێ له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا و نه‌مسا توانی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی تۆمار بكات.
گیرۆ له یارییه‌كه‌دا له خوله‌كی 65 توانی گۆڵێك تۆمار بكات، پێش ئه‌ویش كیلیان مباپێ له خوله‌كی 56 گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كردبوو، به‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا یارییه‌كه‌ی به دوو گۆڵی خاوێنه برده‌وه.
به تۆماركردنی ئه‌م گۆڵه، گیرۆ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی تۆمار كرد و بووه به ته‌مه‌نترین یاریزان له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا گۆڵ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا تۆمار بكات كه ئێستا ته‌مه‌نی 35 ساڵ و 357 ڕۆژه.
ژماره پێوانه‌ییه‌كه پێشتر له ساڵی 1959 له‌لایه‌ن رۆجێ مارش تۆمار كرابوو كه ئه‌و كات توانیبووی له ته‌مه‌نی 35 ساڵ و 287 ڕۆژ گۆڵ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا تۆمار بكات.
گیرۆ كه ئێستا 49 گۆڵی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا هه‌یه، نزیكبووه‌ته‌وه له تۆماركردنی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێ ئه‌ویش گۆڵكاری مێژوویی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یه كه له‌لایه‌ن ئه‌ستێره‌ی پێشوو تێری هێنری به 51 گۆڵ تۆمار كراوه.
جێی باسه گیرۆ كه ئێستا له ڕیزی یانه‌ی میلان له خولی ئیتاڵیا یاری ده‌كات، سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌یی ته‌مه‌نی، له ئاست و به‌رزی توانای جه‌سته‌یی خۆیدا ماوه و له زۆربه‌ی یارییه‌كانی یانه‌ی میلان و هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا گۆڵ تۆمار ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.