پارێزگاری ههولێر ئاشكرای كرد كه بە گوژمەی 300 ملیۆن دۆلار پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی قورس و ریسایکلینکردنی ئاوی هەولێر دهكهوێته بواری جێبهجێكردنهوه.
ڕۆژى دووشەمی رابردوو ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لهگهڵ جین یۆنیدا بەرێوەبەری ئۆفیسی جایکا لە عێراق و شاندی یاوەری كۆبووهوه، ههردوولا گفتوگۆیان لەبارەى جێبەجێکردنى پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی قورس و ریسایکلینکردنی ئاوی هەولێر کرد کە بڕیارە ئەمساڵ وەک قۆناغی یەکەم لە چوارچێوەى قەرزى ژاپۆنى لەلایەن جایکا جێبەجێ بکرێت.
لهمبارهیهوه پارێزگاری هەولێر ئهمڕۆ ههینی دووپاتی کردەوە کە جایکا هەمیشە لە کار و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هەرێمی کوردستان و هەولێرى پایتەخت ڕۆڵی بەرچا و و کارای هەبووە، ئەوەش وای کردووە کە هەردەم لەلایەن حکوومەت و جەماوەرەوە بە چاوی رێز تەماشایان بکرێ.
ئومێد خۆشناو ڕاشیگهیاند: پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی قورس و ریسایکلینکردنی ئاوی هەولێر یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی شاری ھەولێر و بە گوژمەی 300 ملیۆن دۆلار بە سێ قۆناغ تەواو دەبێت.
پارێزگاری هەولێر ههروهها ڕایگهیاند: پڕۆژەكه ئهو ئاوەی كە لە ماڵان بەفیڕۆ دەچێت، جارێكی دیكە خاوێن دەكرێتەوە و بۆ پارك و باخچەكان بەكار دەهێندرێتهوه و ئاوەڕۆكانیش بە شێوەیەكی سەردەمییانە دروستدەكرێن و سوودێكی زۆری دەبێت.
ئاماژهی بهوهش دا: گوژمەی پرۆژەكە 300 ملیۆن دۆلارە و لەسەر قەرزی وڵاتی ژاپۆنە لەلایەن جایکا، سەرەتا یەك لەسەر ھەشتی جێبەجێ دەكرێت كە 75 كیلۆمەتر.
جهختیشی كردهوه كه پڕۆژەكە بە سێ قۆناغ تەواو دەبێت و ئێستا تەنیا پارە بۆ قۆناغی یەكەم دابینكراوە و تەنیا ماوە دەست بە جێبەجێكردنی بكرێت، قۆناغی دووەمیش 400 كیلۆمەتر ئاوەڕۆیە و لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەش ژمارەیەک هەلی کار بۆ هاووڵاتییان دەڕەخسێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.