ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕێكه‌وتی 23/9/2022 سێ ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی (ئه‌نوه‌ر شێخانی)ی هونه‌رمه‌ند تێپه‌ڕ ده‌بێت كه به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه له ته‌مه‌نی 68 ساڵیدا له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد و ماڵئاوایی له هونه‌رمه‌ندان و كه‌سوكار و دۆستانی كرد.
هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر شێخانی ساڵی 1951 له دایكبووه و له ساڵی 1970 تێكه‌ڵ به جیهانی هونه‌ر بووه و یه‌كه‌م به‌رهه‌میشی شانۆی ماره‌یی بووه.
ئه‌نوه‌ر شێخانی له ساڵی 1976 بووه‌ته به‌ڕێوبه‌ری ھونه‌ری كۆمه‌ڵ و ھونه‌ر و وێژه‌ی كورد مه‌ڵبه‌ندی گشتی.
له ساڵی 1991 لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی ھونه‌رمه‌ندانی كوردستانی دامه‌زراندووه و له ساڵی 1992 یه‌كێك بووه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری كه‌ی تی ڤی.
له ساڵی 1998 یه‌كێك بووه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری سه‌ندیكای ھونه‌رمه‌ندانی كورردستان، ئه‌نوه‌ر شێخانی به‌شداریی چه‌ندین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كردووه و خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی رێزلێنانه.
ژیانی شێخانی شانۆییه‌ك بووه، به ده‌ستێك مه‌شخه‌ڵی شانۆی هه‌ڵگرتووه و له دڵیشیدا كوردایه‌تی و ویستی زۆری بۆ بوونه پێشمه‌رگه هه‌بووه، به‌هۆی كاری رێكخستنیشه‌وه بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان له ساڵی 1973 ڕاپێچی خوارووی عێراق ده‌كرێت، له‌وێشه‌وه له زیندانی دیوانییه ڕوو له شاخ ده‌كات.
ئه‌نوه‌ر شێخانی كه له ساڵی 1970 و له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا ده‌ستی به كاری شانۆیی كردووه، له‌و ساڵه‌وه تا كۆچی دواییكردنی به‌شداری له 60 شانۆ و 10 فیلمی سینه‌ماییدا كردووه و خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی رێزلێنانه.
به‌داخه‌وه ئه‌نوه‌ر شێخانی له 23-9-2019 به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه له ته‌مه‌نی 68 ساڵیدا له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.