Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:13

به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ر له‌ یاریی كلاسیكۆ گورزێكی كوشنده‌ی به‌رده‌كه‌وێ

کوردستان TV
100%

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م یاریی كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال مه‌دریدی ڕكابه‌ری، گورزێكی كوشنده‌ی به‌رده‌كه‌وێ به‌هۆی پێكانی جولیس كۆندێ به‌رگریكاره‌ فڕه‌نسییه‌كه‌ی.

كۆندێ له‌ یارییه‌كه‌ی شه‌وی ڕأبردووی هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا له‌ گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسا (2-0)، تووشی پێكانی قورسی ماسوولكه‌كانی هات و به‌ ناچاری له‌ خوله‌كی 23 یارییه‌كه‌ی جێهێشت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ میدیاییه‌كان پێكانه‌كه‌ی كۆندێ قورس و ئاڵۆزه‌‌ و كێشه‌ی له‌ پچڕانی ماسوولكه‌كانی ڕانیدا هه‌یه‌، به‌مه‌ش ناچار ده‌بێت چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ یاریكردن دوور بكه‌وێته‌وه‌.

وا بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆندێ بگه‌ڕێته‌وه‌ شاری به‌رشلۆنه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی تا له‌ قه‌باره‌ی پێكانه‌كه‌ی دڵنیا ببنه‌وه‌.

به‌مه‌ش پێده‌چێ كۆندێ له‌ یه‌كه‌م یاریی كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال مه‌درید یاری نه‌كات كه‌ بڕیاره‌ له‌ ڕۆژی 16ی مانگی داهاتوو له‌نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بێته‌ ئه‌نجامدان.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.