یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کورستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە.
لە ڕوونکردنەوەکەی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کورستان نووسیویەتی، "دوای گەنگەشەکردنی پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان، لێکەوتە و دەنگدانەوەی خراپی لێ کەوتەوە، ئێمە لە یەکێتی زانایان لە ڕوانگەی هەستی بەرپرسیارێتی و ئەرکی پیشەیی خۆمان چاومان بە پڕۆژەیاساکە کەوتووە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "دوای خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆمان دەرکەوتووە، کە ئەم پڕۆژەیاسایە لەگەڵ بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام ناگونجێ و پێچەوانەی نەریت و واقعی کۆمەڵگەی کوردی و ئاشتی کۆمەڵایەتیە و ئەگەری لێکەوتەی خراپی بۆ سەر شیرازەی خێزان هەیە."
یەکێتی زانایان ئاماژەی بەوەش داوە کە "لەم سۆنگەوە داواکارین لە پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەی ناواقعی و نەگونجاو بە کەلتوور و واقعی میللەتەکەمان نەخاتە بەرنامەی کار و هەوڵی بەیاساکردنی نەدات، چونکە دەرکردنی یاسا بۆ خزمەت و بەرژەوەندی هاووڵاتیان و کۆمەڵگەیە نەک زیاترکردنی ئاریشە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.