ئەمڕۆ هەینی 23ـی 09ـی 2022، چەکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 گەیشتە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بڕیارە کە بڕەپارەکە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: چەکی دوا بڕەپارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 گەیشتە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کە بریتیە لە 34 ملیار و 613 ملیۆن و 77 هەزار دینار و لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو و دوای وەرگرتنی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش داوە کە پارەکە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت کە پارێزگای سلێمانی 8 ملیار و 798 ملیۆن دینار و پارێزگای هەولێر 22 ملیار و 687 ملیۆن دینار و پارێزگای دهۆک 3 ملیار و 128 ملیۆن و 77 هەزار دینارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.