Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:18

ڕاگەیەنراوێک لە فراکسیۆنی پارتییەوە لەسەر پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەت  

کوردستان TV
100%

 فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەت بڵاو کردۆتەوە جەختی کردۆتەوە کە ڕێگە نادەین یەک وشەش بە پاڵپشتی ئێمە تێپەڕ ببێت کە هەستی موسڵمانان بریندار بکات.

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان هاتووە کە "چەند ڕۆژێکە لە میدیا و لەناو شەقام و خەڵکی هەرێمی کوردستان بابەتی پڕۆژەیاسای (بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەت) بۆتە باسێکی گەرم و لەسەر هەندێک لە ماددەکانی نیگەرانی دروست کردووە."

ئەوەش خراوەتەڕوو کە "لەبارەی ئەم پڕۆژەیاسایە لە یەکەم ماددە کە گفتوگۆی لەسەر کرا سەرۆکی فراکسیۆن لەناو هۆڵی پەرلەمان هەڵوێستی پارتی ڕاگەیاند کە "هیچ پڕۆژە و یاسایەک تێناپەڕێت لەڕێی پەرلەمانەوە کە دژی بنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بێت".

گوتەبێژی پارت جەختی کردۆتەوە کە "لێرەوە دووبارە ڕایدەگەیەنین پارتی و مێژووی پارتی پڕە لە هەڵوێست لە بەرگری لە هەموو ئایینەکان و ئاینی ئیسلام کە ئایینی زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستانە و لەسەر ڕێچکە و ڕێبازی سەرکردەی ڕۆحیمان بارزانی نەمر لانادەین و دڵنیایی دەدەین ڕێگە نادەین یەک وشەش بە پاڵپشتی ئێمە تێپەڕببێت کەهەستی موسڵمانان بریندار بکات."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.