Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:21

 لە کافتریایەکی زاخۆ گەنجێک کوژرا و تۆمەتباریش دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

 کەمێک پێش ئێستا ڕاگەیەنرا؛ لە کافتریایەکی زاخۆ گەنجێکی تەمەن 31 ساڵ بە دەمانچە کوژرا و تۆمەتباری ڕووداوەکەش دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند: کاتژمێر 08:30ـی ئەمڕۆ هەینی 23ـی 09ـی 2022 کەسێک بەناوی (و. ح. ع) 31 لەلایەن تاوانبارێک بەناوی (ئـ. ع. ع) بە چەکی دەمانچە کوژرا.

ڕاشیگەیاند: تاوانەکە لە یەکێک لە گازینۆکانی زاخۆ ئەنجام دراوە.

پۆلیسی زاخۆ ئاماژەی بەوەش داوە کە تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستبەسەر کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.