Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:32

ئێسكی زیادەی پاژنە و چارەسەرەكانی ‌

کوردستان TV
100%


ئێسكی زیادەی پاژنە بەواتای دروست بوونی ئێسكی زیادەی پاژنە یەت كە دەبێتە هۆی ئێش و ئازار لە پێ دا، هۆكاری دروست بوونی ئەم ئێسكەش دەگەڕێـتەوە بۆ فشاری زۆر لەسەر پاژنە ئەویش بەهۆی زۆر بە پێوە وەستان و قەڵەوی و زۆر بەپێ رۆشتن.

- خۆپاراستن:
بۆ ڕێگری لە ئێسكی زیادەی پێ، دەبێت پێڵاوی گونجاو بەكاربێت كە لە پشتەوەی پاژنەیەكی پلاستیكی هەبێت یاخود ناوكەفێكی پزیشكی هەبێ تاوەكو ئازاری قاچ نەدات هەروەها كەمكردنەوەی كێش چونكە زیانی دەبێت لەسەر پێیەكان.

- چارەسەركردن:
هەندێك جار ئەم ئێسكە زیادەیە بە نەشتەرگەری لا دەبرێت بەڵام لە سەدا 90ی ئەو كەسانە بە بێ نەشتەرگەریش دەتوانن ئەم كێشەیەیان نەمێنێ، بە گشتی چارەسەری ئەوەیە كە ناوكەفی پزیشكی بكرێتە ناو پێلاوەوە هەروەها ڕۆژانە 3 بۆ 4 جار لە شوێنی ئازارەكەدا كیسە سەهۆڵی لەسەر دابنرێت، وەرزشكردنی تایبەت بە پێیەكان جگە لەوەی كە پشوودان یەكێكە لە باشترین چارەسەرەكان لەگەڵ دەرمانی تایبەت بە هەوكردن كە پزیشكی پسپۆر دیاری دەكات، ئەگەر هاتوو تا 10 بۆ 12 مانگ ئەم چارەسەرانە بەكارهێنرا و نەخۆش چارەسەر نەبوو ئەوا بە نەشتەرگەری دەتوانرێت ئێسكە زیادەكە لاببرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.