Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:19

له‌ نه‌یشن لیگ ئیتاڵیا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئینگڵته‌را تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌گه‌ری پێنجه‌می كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م و و ئاستی سێیه‌می نه‌یشن لیگ و له‌ یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ره‌دا هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی ئیتالیاو ئینگلته‌را روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه‌و ئیتالیا سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد .
 یاریه‌كه‌ له‌شاری میلان و له‌سه‌ر یاریگای سان سیرۆ به‌رێوه‌ چوو ، له‌ گێمی یه‌كه‌م وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ به‌لام له‌م گێمه‌ هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ستو هه‌شت حیاكۆسۆ راسپادۆری تاكه‌ گۆلی یاریه‌كه‌ی له‌ سوودی خاوه‌ن مال تۆمار كردو ئیتالیا دووه‌م بردنه‌وه‌ی له‌ خوله‌كه‌ به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له‌ پله‌ی دووه‌می كۆمه‌له‌كه‌ی بۆ هه‌شت خال به‌رزكرده‌وه‌ ، ئینگلته‌راش درێژه‌ی به‌ ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی داو تووشی سێیه‌م دۆراندن هات و به‌ دوو خال له‌ پله‌ی چواره‌م كۆتایی ریزبه‌ندی كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م دێت .
   


                                                          
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.